وردەكاری كێشەكەی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشلۆنە چییە؟

– بە پێی یەكێك لە بەندەكانی گرێبەستەكەی، پێویستە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە موچەی ساڵانەی دی یۆنگ بەرز بكاتەوە.

– یانەی بەرشلۆنەش نایەوێت موچەی دی یۆنگ بەرز بكاتەوە، چونكە موچەكەی دەبێتە 18 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا، ئەوەش زۆر زیاترە لە هەموو یاریزانەكانی تر.

ئێستا بەرزترین موچە نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆیە.

نایانەوێت ئەو جیاوازییە زۆرە دروست ببێت دی یۆنگ 18 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

– چارەسەرەكە چییە؟

داوایان لە دی یۆنگ كردووە بڕوات، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەو موچە زۆرە نەدەن، چونكە بە پێی گرێبەست دەبێت بیدەن.

ئەگەر نەیدەن، دی یۆنگ دەتوانێت سكاڵا تۆماربكات.

– دی یۆنگیش نایەوێت بڕوات، دەیەوێت بمێنێتەوە، ئیدارەش نایەوێت ئەو پارە زۆرە بدات.

واتە یەك ڕێگە لەبەردەم دی یۆنگە

موچەكەی كەم بكاتەوە بۆ كەمتر لە 9 ملیۆن یۆرۆ ، ئەوكات دەتوانێت بمێنێتەوە.

– دی یۆنگیش بە پێی یاسا دەبێت موچەكەی 18 ملیۆن یۆرۆ بێت، نایەوێت لەو بڕە پارەیە بەخۆڕایی خۆش بێت، وەك فێڵێك لێی دەیبینێت.

موچەكەی كەم دەكاتەوە بەڵام بۆ 11 ملیۆن، كە ئەوەش ئیدارەی بەرشلۆنە پێی ڕازی نییە لەكاتێكدا ئیجبارە بیشیداتێ.

– ئێستا یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت دی یۆنگ بفرۆشێت، فشاریان لێكردووە بڕوات، دەیانەوێت لەو موچە زۆرە ڕزگاریان بێت، ئەویش نایەوێت بڕوات.

تاكە موشتەری دی یۆنگ یانەی مانچستەر یونایتدە، مانچستەریش بەلای دی یۆنگ لە ئاستێكی خراپدایە و لە چامپیۆنز لیگیش یاریی ناكات.

– لەم دۆخەدا لە هەموو حاڵەتەكاندا دی یۆنگ زەرەر دەكات، هەم بە مانەوە دەبێت موچەكەی كەم بكاتەوە، هەمیش بە ڕۆیشتن دەبێت بچێتە مانچستەرەوە كە لە چامپیۆنز لیگ یاریی ناكات و تیپێكە تازە خۆی دروست دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

ڕوسیا لە وێستگەكە دەكشێتەوە.. چی لەبارەی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان ‏دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share