كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێك لە شەقامی سالم و لە ژێر ئەندەرپاسی شەهید ڕەئووف بەگ سووتا و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كاتژمێر 11ی ئەمشەو لەژێر ئەندەرپاسی شەهید ڕەئووف بەگ لە شەقامی سالم لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك سووتا و زیانی ماددیی زۆری بەركەوتووە كە ئاگرەكە بەهۆی خراپیی كوالیتێی بەنزینەوە بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.