هەولێر.. لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، “شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت لەنێو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئەنجامدا تەقە دروستبووە، لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود سمایل)، تەمەن (25) ساڵ کوژراوە”.

باسی لەوەشكردووە، “لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. ص. ك.) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون. حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share