شارەوانیی سلێمانی: کارکردن لە شەقامی 30 مەتریی چوارچرا بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارکردن لە شەقامی 30 مەتریی چوارچرا، کە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەبەستێتەوە بە ناوچەی پیشەسازی و گەڕەکی خەلیفاوا و گەڕەکی چوارچرا بەردەوامە.

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە فیدەری کارەبا لەو شوێنەدا بەرێوەبەرایەتیی کارەبا زۆر بە وردی کارەکان جێبەجێ دەکات بە مەبەستی گواستنەوەی سەرجەم کێبڵەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئەندازەیی.

باس لەوەشکراو،ە ، لە ئێستادا سەرقاڵی گواستنەوەی فیدەرەکانن بۆ ئەو چەناڵە کۆنکرێتیەی کە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و کارەکانی بۆری ئاوی گوێزەرەوەی 12 گرێیی دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی ئەم دوو بڕگەیە کارەکانی تریش بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت

قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لە پێدانی كارەبادا وەكو گوندێكیش مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت كارەبای هەڵەبجە لەلایەن پارێزگای سلێمانیەوە دابینكراوە”. نوخشە…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35% زیادیکردووە، یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا…
Total
0
Share