چارەسەری هەڵوەرینی قژ دۆزرایەوە

ماددەیەكی كیمیایی پێدەچێت ببێتە ڕێگر لە بەردەم هەڵوەرینی قژ و چارەسەرێك بێت بۆ ڕووتانەوەی سەر، وەك زانایان ئاشكرایانكردووە.

تیمێك لە زانایانی زیندەزانی لە زانكۆی كاڵیفۆرنیای ئەمریكا، توێژینەوەیەكیان لەبارەی ڕێگەكانی ڕێگریكردن لە كەچەڵبوون كردووە و دەڵێن، ماددەیەكی كیمیاییان دۆزیوەتەوە كە دەبێتە كلیلی چارەسەری هێشتنەوەی سەلكی مووەكان بە زیندوویی و بەرگرتن لە مردنیان.

كیشوان وانگ سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ڕایگەیاند، پرۆتینێك بە ناوی “TGF-beta” دابەشبوونی خانەكانی سەلكی مووەكان و مردنیان ڕێكدەخات، دەكرێت بە دەستكاریكردنی بڕی ئەو ماددە كیمیاییە مردنی سەلكی موو ڕابگیرێت.

توێژەرەكە جەختدەكاتەوە كە ئەو پرۆتینە دوو ئەركی هەیە، كۆنترۆڵكردنی پرۆسەی دابەشبوونی خانەكان لە سەلكی موودا، هەروەها دروستكردنی خانەی نوێ كە دەرئەنجامی هەردووكیان مردنی سەلكی مووە بە شێوەی یەكجارەكی و بەوەش مووەكانی سەری مرۆڤ كەمدەبنەوە و بەرەو كەچەڵبوونی دەبەن.

كیشوان وانگ پێیوایە زیادكردنی ڕژانی پرۆتینی “TGF-beta” لە سەلكی موودا، ڕێگردەبێت لە مردنی سەلكی مووەكان و قژ بە پڕی دەهێڵێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكەن، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكەی و چۆنێتیی ئەنجامدانی كارەكە ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

فەرماندەیەكی باڵای عێراق: پلانێكی تەواومان هەیە بۆ گرتنەدەستی سنوور لەگەڵ توركیا

بابەتی دواتر

ڕوسیا دەستبەرداری وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی دوو ساڵەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا جەختیکردەوە، پەتای جیهانیی کۆڤید-19 کۆتایینەهاتووە، هەروەها دابەشکردنی ڤاکسینیش…
Total
0
Share