ڕوسیا دەستبەرداری وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا ئاشکرایکرد، دەستبەرداری وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەبێت لەدوای ساڵی 2024ـەوە.

یوری پۆریسۆڤ سەرۆکی نوێی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا ڕوسکۆسمۆس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2024ـەوە دەستبەرداری وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەبێت و وێستگەیەکی نیشتمانیی ڕوسی دروستدەکات.

جەختیشیکردەوە، ڕوسیا ئێستا کار لە چێوەی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی دەکات، پابەنددەبێت بە سەرجەم پابەندییەکانی هاوبەشەکانییەوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری جێهێشتنی ویستگەکە لەوکاتەی دیاریکراوە بۆ ماوەی هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکە جێبەجێدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share