سوودێكی سەرسوڕهێنەری كێوی ئاشكرادەكرێت

ژمارەیەك توێژەری زانكۆی ئۆتاگۆ توانایەكی گەورەی كێوی لەسەر باشكردنی باری دەروونی و، خێرایی كاریگەرییەكەی ئاشكرادەكەن.

لە توێژینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری (British Journal of Nutrition) بڵاوكراوەتەوە، توێژەران دەڵێن میوەكە زیندەگی و باری دەروونی لەماوەی كەمتر لە چوار رۆژدا باشدەكات.

پرۆفیسۆر تاملین كۆنر، توێژەری سەرەكی لە بەشی زانستی دەروونی دەڵێت، ئەنجامەكە رێگایەكی بەرجەستە و ئاسان بۆ پاڵپشتیی دەروون دروستی دەهێنێتەدی.

وتیشی، “زۆر گرنگە خەڵك بزانن كە گۆڕانكاریی بچوك لە سیستمی خۆراكیاندا، وەك زیادكردنی كێوی، دەشێت رۆژانە جیاوازی لە هەستكردنیاندا دروستبكات”.

خواردنی ڤیتامین سی بەستراوەتەوە بە باشبوونی باری دەروونی، زیندەگی، خۆشگوزارانی و كەمبوونەوەی خەمۆكی، لەكاتێكدا كەمیی ڤیتامینەكە دەبێتە هۆی زیادبوونی خەمۆكی و تێكچوونی مەعریفی.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا یاسای نوێی کۆچ پەسەند دەکات

بابەتی دواتر

خولی یەکەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share