تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا نابێتە دواهەمین

نەبووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی مردن

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا لە جۆری دەلتا نابێتە دواهەمین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەكە.

ئەژمارەی فەرمی ڕێكخراوەكە لە تویتەر، بڵاوكراوەیەكی دەربارەی جۆرە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە، بەتایبەت گۆڕاوی دەلتا كە بەزیاتر گوازراوە بەراورد بە جۆرەكانی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت.

لە بڵاوكراوەكەدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی دكتۆر ماریا ڤان كیركۆف، شارەزای زانستی پەتا لە ڕێكخراوەكە لەخۆدەگرێت و تیایدا دەڵێت، زانا و شارەزایان دەیانەوێت بگەنە ڕاستیی هۆكاری توانای خێرا بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا. ئاماژەی بەوەشكرد تائێستا وێنایەكی ڕوون لە بەردەستدا نییە، بەڵام زانیارییەكانی ئێستا دوپاتیدەكەنەوە كە گۆڕاوەكە ڕێگە بە ڤایرۆسەكە دەدات بۆ لكان بە خانەكان بە ئاسانتر و، دواتریش سەركەوتوو دەبێت بەسەر كۆئەندامی بەرگری بەشێوەیەكی ئاسانتر، لەبەر ئەم هۆكارەیە كە گۆڕاوی دەلتا زیاتر توانای گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی پەتاكەی هەیە.

شارەزاكە دوپاتیشیدەكاتەوە، زانیارییەكان كە لە دوو وڵاتەوە وەرگیراون ئاماژە بە بوونی مەترسی زیاتر دەكەن كە دەبێتە هۆی داخلكردنی حاڵەتەكان لە نەخۆشخانەكان، بەڵام نەبووەتە هۆی زیادبوون لە حاڵەتە قورسەكان یان مردن، بەو مانایەی كەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا ژمارەی مردنەكەیان زیاتر نییە بەراورد بە جۆرەكانی دیكە ڤایرۆسەكە.

ڕونیشیدەكاتەوە، ڤایرۆسەكە لەئێستادا بەردەوامە لە گۆڕان، بەهۆیەوە ئەگەری هەیە جۆر و گۆڕاوی دیكە بێتە ئاراوە و، ئەو بەردەوامییەش ڕەنگە وابكات ڤایرۆسەكە زیاتر كاریگەر بێت.

بابەتی پێشتر

ناوچەی یۆرۆ بەئاستی بەهێزتر لە قەیران دەربازدەبێت

بابەتی دواتر

مۆزەخانەی عێراق دووبارە دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

لەدوای مردنی لەناکاوی ژماریەک لە منداڵانی وڵاتەکەی، حکومەتی گامبیا، فرۆشتنی سەرجەم جۆرەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵی قەدەغەکرد. سەرۆکی دەزگای تەندروستیی…
Total
0
Share