بە چاوتروکانندا بزانە دۆخی تەندروستیت چۆنە؟

زۆر کەس هەست بەوە دەکەن کە ژمارەی چاو تروکانەکانیان زۆرە یان کەمە، بەڵام کەم کەس هەست بەوە دەکەن زۆر یان کەمی چاوتروکانەکانیان نیشانەن بۆ نەخۆشیی.

بەپێی راپۆرتێکی واشنتۆن پۆست، چاوتروکاندن رۆڵێکی گرنگی لە پاککردنەوەی چاو و پاراستنیی لە وشکبوونەوە دەبینێت، بەڵام کەمبوونەوەی ژمارەی چاوتروکانەکان دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی تووشبوون بە نەخۆشی پارکنسن بێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی پەیوەندی لەنێوان دەردانی هۆڕمۆنی دۆپامین و چاو تروکاندا هەیە، هەر کاتێک دەردانی ئەم هۆرمۆنە کەمیکرد ژمارەی چاوتروکاندنەکانیش کەمدەکاتەوە.
جگە لە نەخۆشی پارکنسن، جەڵتەی مێشک و بەرکەوتنی زەبر بە سەر، نەخۆشی لەکارکەوتنی گلێنەی چاو ژمارەی چاوتروکاندن کەمدەکەنەوە.

سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی چاوتروکاندنەکان، دەکرێت نیشانەی خەواڵوویی بێت، یان نیشانەیەک بێت بۆ وشکبوونەوەی چاو.

مرۆڤ لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا یان چاوەڕوانی و دانیشتن بەدیار شاشەکانەوە چاوی زیاتر دەتروکێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، گروپێک لە زانایانی پزیشکی چارەسەرێکی نوێیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە، چارەسەرەکە دەتوانێت ئەو گرێ…
Total
0
Share