تیکتۆک مەترسیی لەسەرە.. یەکێکە لە بەڵێنەکانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا

کاندیدی بەهێزی جێگرەوەی بۆریس جۆنسن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لیز ترەس کە ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە، بەڵێن دەدات ئەگەر ئەو پۆستە وەربگرێت ڕێکاری توند بەرامبەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی چین بگرێتەبەر بەتایبەت تیکتۆک.

لە دیبەیتێکدا لە کەناڵی “BBC”ی بەریتانی لیز ترەس جەختیکردووەتەوە، “تەنانەت ئەگەر مامەڵەش لەگەڵ کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی چیندا بکەین ناچارین ڕێکاری زۆر توند بگرینەبەر”.

هەریەکە لە لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ڕیشی سوناک وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا دوو بەهێزترین کاندیدی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیان، دوای ئەوەی بۆریس جۆنسن ناچارکرا بە دەستلەکارکێشانەوە.

هەروەها ڕیشی سوناک ڕۆژی یەکشەممە بە هەمانشێوە جەختی لە ڕێکاری توند بەرامبەر چین کردەوە و بە یەکەم مەترسی بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا و جیهان ناویبرد.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: ئامانجی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تێکدانی ئاسایشی عێراق و ئابوریی کوردستانە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share