ئیندۆنیزیا.. بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە 157 كەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی ڕێگاوبانەكانەوە، لە ئیندۆنیزیا 157 كەس گیانیان لەدەستدا، دەیان كەسیش بێ سەروشوێن بوون.

ئاژانسە جیهانییەكانی هەواڵ ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی گەردەلولی “سێرۆجا”وە لە ئیندۆنیزیا لافاوێكی زۆر و ڕۆچوونی زەوری ڕویداوە و بووەتەهۆی كوشتنی 157 كەس.

سەنتەری بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئیندۆنیزیا ئاشكرایكردووە، 130 لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە چەند دوورگەیەكی وڵاتەكە بوون و ئەوی دیكەیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تەیمور بوون.

تیمەكانی فریاگوزاری بەدوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە بێسەروشوێن بوون، ژمارەیان زیاترە لە 70 كەس.

گەردەلولەكە هێندە بەهێزە بووە، چەندین خانو و ڕێگاوبانی وێران كردووە و داری لە ڕەگەوە هەڵكێشاوە، دەیان هەزار كەس ئاوارەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتز: بۆیە خامنەیمان کوشت چونکە پلانی سڕینەوەی ئیسرائیلی دانابوو

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆیە عـ.ـەلی خـ.ـامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئـ.ـێرانی کـ.ـوشت، چونکە ”پلانی سڕینەوەی…
Total
0
Share