حکومەتی هەرێم: ئامانجی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تێکدانی ئاسایشی عێراق و ئابوریی کوردستانە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، داوای ڕێکاری پێویست لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ سنووردانان بۆ ئەو هێرشانە.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە توندی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکەین، هێرشەکە لەلایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجامدراوە، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ سنووردانان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە”.

جوتیار عادل جەختیکردەوە، ئامانجی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر تێکدانی سەقامگیریی عێراق و گەشەپێدانی ئابوریی هەرێمی کوردستانە.

شەوی ڕابردوو بە سێ کاتوێشا هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەپێی داتاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش لە ماوەی دوو مانگدا چوار جار هێرشی لەوجۆرە کراوەتە سەر کێڵگەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
Total
0
Share