بایدن: ئەگەری هێرش لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابول هەیە

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی پێیانڕاگەیاندووە ئەگەری زۆرە لە نێوان 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی کابول ئەنجامبدرێت.

جۆ بایدن ڕایگەیاند، “تائێستا دۆخی سەر زەوی مەترسیدارە، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی کابول ئەگەرێکی بەهێزە”.

بایدن دەڵێت، “فەرماندە سەربازییەکانمان پێیانڕاگەیاندووین لە ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی کابول ئەگەرێکی بەهێزە”.

ئاشکراشیکردووە، “ڕامانسپاردوون بە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی گرنگ بۆ پاراستنی هێزەکانمان، جەختمانکردەوە هەموو دەسەڵات و سەرچاوەیەکیان لەبەردەستدایە بۆ پاراستنی هێزەکانمان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ فەرماندەکانیان گفتوگۆی ئەو هێرشەیان کردووە کە شەوی ڕابردوو لە ئەفغانستان ئەنجامیاندا.

بایدن دەڵێت، ” ئەمە دوایین لێدان نابێت، ئێمە ڕامانگەیاندبوو ڕاوەدووی ئەو کۆمەڵانە دەدەین بەرپرسیارن لەو هێرشانە بۆسەر پیاو و ژن و سەربازەکانمان ئەنجام دەدەن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاریی ناردنی بەنزینی بۆ هەرێم بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share