ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، یۆرگن کلۆپ دوا له یه‌کێک له ئه‌ستێره کاریگه‌ره‌کانی ده‌کات بیر له جێهێشتنی خولی نایابی ئینگلیزی نه‌کاته‌وه.
له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه نزیکبوو له دابینکردنی ناوه‌ندکاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، به‌ڵام له کۆتا ساته‌کاندا به‌هۆی پێداگری یۆرگن کلۆپه‌وه هه‌وڵه‌کانی بارسا شکستیهێنا.
که‌یسی ڤایناڵدومی ته‌مه‌ن 30 ساڵ هێشتا کۆتایینه‌هاتووه، به‌ڵکو میدیاکانی ئیسپانیا به‌رده‌وام ئاماژه به ئه‌گه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که ده‌که‌ن بۆ پێکهاته‌ی ڕۆناڵد کومان، پێشیان وایه بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌ر کۆتاییدێت و نوێی ناکاته‌وه.
کلۆپ به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه، ” خۆشحاڵده‌بم ئه‌گه‌ر ڤایناڵدوم له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وامبێت، له ئێستادا زۆر به‌خته‌وه‌رین به یاریکردنی، به‌شداریکردنی به‌رده‌وامی له پێکهاته‌که‌ماندا گرنگییه‌که‌ی ده‌رده‌خات”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” ڤایناڵدوم یه‌کێکه له باشترین ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕاهێنانم پێکردوون، ئاستێکی باش پێشکه‌شده‌کات و به‌و هۆیه‌وه له زۆرینه‌ی یارییه‌کاندا ئاماده‌ده‌بێت، هه‌موو به‌شداریکردنه‌کانی سوودبه‌خشن، له چه‌ندین پێگه‌ی جیاواز سه‌رکه‌وتوبووه، هیوادارم به‌م ئاسته‌وه به‌رده‌وامبێت، به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌یشبینم و دڵنیام هه‌موو شتێک باشده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا بڕیاری کۆتایی نه‌داوه”.
ڤایناڵدوم ساڵی 2016 له یانه‌ی نیوکاسڵه‌وه ڕوویکرده لیڤه‌رپوڵ، به‌درێسی ڕێدزه‌وه 201 یاری ئه‌نجامداوه و 19 گۆڵی تۆمارکردووه و 16 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕه‌خساندووه.