بایرن بە دەوری مانێ-دا دەسوورێتەوە و لیڤەرپوڵ جووڵە ناکات

بە وتەی پەیامنێری سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلیتنبێرگ، یانەی بایرن میونشن بۆ مێرکاتۆی هاوینەی 2022 سادیۆ مانێی کردووەتە ئامانجی ژمارە یەک.

لیڤەرپول لە دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەنیگالییەکە دووچاری ئاستەنگی بووە و پرۆسەکە ماوەیەکە پەکی کەوتووە، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت.

یانە زلهێزەکەی ئەڵمانیا دۆخەکەی قۆستووەتەوە و لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی مانێ دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە، بەڵام لە نێوان یانەکانی بایرن و لیڤەرپوڵ هیچ دانوستاندنێک نەکراوە و سەرچاوەکان نازانن لیڤەرپوڵ تا چ ڕادەیەک ئامادەیە گوێبیستی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بێت بۆ یاریزانی ناوبراو.

مانێ لە نیوەی دووەمی وەرزدا بە درێسی لیڤەرپوڵەوە باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، و دوای گەڕانەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 11 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها سەرکردایەتی هەڵبژاردەی سەنیگالی کردووە لە بەدەستهێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share