عێراق.. داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دیالە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق ڕایگەیاند کە دوای گەڕانەوەی دوا کاروانی ئاوارەکان لە کەمپی  ئەڵوەند لە پارێزگای دیالە بۆ زێدی خۆیان، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لەو پارێزگایە داخران.

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئیڤان فایەق باسی لەوە کردووە، دوا کاروانی ئاوارەکان کە ژمارەیان 93 خێزان بوو و لە کەمپی ئەڵوەند نیشتەجێبوون، گەڕانەوە زێدی خۆیان.

وەزیری کۆچی عێراق وتویەتی، “لەئێستادا ھیچ ئاوارەیەک لە پارێزگای دیالە نەماوە و بۆیە سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لەو پارێزگایە داخراون”.

 

پێشتر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق  ڕایگەیاندبوو کە پلانیان داناوە لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا کەمپەکانی دیکەی ئاوارەکان دابخەن و ئاشکراشیکردبوو کە لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا بە گەڕانەوەی ئارەزومەندانە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێم دادەخرێن.

 

بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی 2014دا و ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوەکە دەستی بەسەرداگرتبوو، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر ڕویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەنجامدا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا. ئەمڕۆ یەکشەممە…
Total
0
Share