(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە دوای کومان یەکسانبوونی بەرامبەر ئالاڤێس تۆمارکرد

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو ڕووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بووەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی بەرشلۆنە یاریی هەفتەی 12ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ئالاڤێس ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 49 لەلایەن مێمفیس دیپای-یەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 52 لەلایەن لویس ڕیۆخاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکە، یانەی بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، بەکۆکردنەوەی 16 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوت، لەبەرامبەردا یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی 16ی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share