پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئاشکرا کرد

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی 30 ی تشرینی دووەمی ئاشکراکرد و پەرلەمانتاران بانهێشت دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک لەوانە پرسی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.

هاوکات لە دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممە دا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.

لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە دا گفتوگۆکردن لەسەر دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبێت و وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەی پێکردووە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەسەر ئەم پرسە لە پەرلەمان ئامادە دەبن.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌دات

بابەتی دواتر

سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دانبەخۆداگرتن دەکات دوای کوشتنی زانا ئێرانییەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دابەزین بەخۆیانەوە ببینن. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی…
Total
0
Share