میترۆ داوای دیاریكردنی چارەنووسی رۆژنامەنووسێك دەكات

رۆژنامەنووسێك لەكاتی گەڕانەوەی لە سوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان بێسەروشوێن دەبێت و سەنتەری میترۆ داوای چارەنووسی لە حكومەتی هەرێم دەكات.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، (سلێمان ئەحمەد) هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز لە 1ی تشرینی یەكەمی 2023، بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی باوكی، بە رێكاری یاسایی سەردانی خانەوادەكەی لە حەلەب كردووە، هەر بەو رێكارە كە لە هەرێمی كوردستان بۆی كراوە لە 25ی تشرینی دووهەم 2023 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم، ئیتر خانەوادەكەی پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە.

لە زاری دایكی سلێمان (سوڵتانە ئەحمەد)یشەوە دەڵێت، “كوڕی من لەماڵ دەرچووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ شوێنی كاری، بەڵام لە فیشخابور مۆبایلی داخراوە”. وتیشی، “پێنج ساڵە لە هەرێم بێ كێشە كاردەكات، داوادەكەین چارەنوسی بزانین”.

سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرابكەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە شوێنی كارەكەی.

روونیشیدەكاتەوە كە راوێژكاری یاسایی خۆی بۆ بەدواداچوونی ئەو كەیسە راسپاردووە.

(رۆژنیوز) كە سەر بە كۆمپانیای چەتر‌-ە بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، لە ساڵی 2014 دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمییان لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان تۆماركراون، بابەتەكانی بە زمانەكانی كوردی (سۆرانی و كورمانجی) و عەرەبی بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵامبۆ محەمەد: پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكستبهێنێت لە چەسپاندنی یاسا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیانهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات. وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی…
Total
0
Share