ئاگر لە سنووری قزلەر کەوتەوە

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگر لە سنووری گوندی قزلەر کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئارام عەلی وتەبیژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگر لە چیاکانی دەوروبەری گوندی قزلەر کەوتووەتەوە، چەند جارێک کۆنتڕۆڵکراوە بەڵام دووبارە سەرهەڵدەداتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆتایی دێت”.

ئاشکراشیکرد، “دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئاماری زیانەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرادەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی…
Total
0
Share