لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی رایدەگەیەنێت، لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
لیژنەکە پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ 4ی شوباتی 2025 له هه‌ولێر، لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
دەشڵێت، له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.

