لە شەقامی كوران لە شاری هەولێر ئاگر لەباڵەخانەیەك كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئاگر لە باڵەخانەیەك لە گەڕەكی كوران لە شاری هەولێر لە كەوتەوە و بەشێك لە هاوڵاتییانی نیشتەجێی باڵەخانەكە لە ترسی ئاگرەكە چوونەتە سەربانی باڵەخانەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد و ئەو كەسانەش گیریانخواردبوو ڕزگاركران.