گەشتوگوزاری سلێمانی: لە مانگی ڕەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان داخراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی 900 خاوەن مۆڵەتی گەشتیارییان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە، لە کۆی بەسەرکردنەوەکان لەنێو شاری سلێمانی، لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان، 25 شوێن داخران، هەروەک 36 خاوەنکار پسوڵەی سەرپێچییان بۆکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری سلێمانی هەزار و 400 موڵەتی کارکردنی گەشتیاری دراوەتە خاوەنکارەکان و لە ڕێگەی لیژنەکانی گەشتوگوزارەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی دوایین مەرج و ڕێنماییەکان بە بەردەوامی بەسەردەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە. لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی…
Total
0
Share