نزیكەی نیوەی خاكی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی وشكەساڵی بووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە 44% خاکی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی وشکەساڵی بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی سەنتەری توێژینەوەی هاوبەشی یەكێتیی ئەوروپا 44% خاکی ئەوروپا بە بەریتانیاشەوە لەژێر مەترسیی وشکبووندایە.

باسی لەوەشكردووە، ئیتاڵیا زۆرترین کاریگەری گەرمای لە ڕادەبەدەری لەسەرە و زۆرترین وشکەساڵی لە باکووری وڵاتەکە دەبینرێت.

هاوکات بەرزی پلەکانی گەرما لە فەرەنسا، ڕۆمانیا، ئیسپانیا، پورتوگال و ئیتاڵیا کاریگەری نەرێنیی لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی دروستکردووە.

سەنتەرەكە پشبینی نەرێنی لەبارەی کەشوهەوا كردووە بۆ مانگەکانی داهاتوو، ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو دۆخەی دروستبووە سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاو دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

لەگەڵ ئەو وشکەساڵی و شەپۆلی بەبیابانبوونەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری گرتووەتەوە، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەهاناوەچوونی پەیوەندیدار بەو…
Total
0
Share