فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری قەزای ئامێدی-یان دەستپێكردەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ئەمڕۆ شەممە، كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوارجار بۆردومانی گوندی بەرانێ-یان لە سنووری ناحیەی چەمانكێی لە قەزای ئامێدی دەستپێكردووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی سگێرێ-یان لە چیای مەتین كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بۆردومانەكان زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە.