کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە درەنگانى ئەمشەودا تا بەرەبەیان لە هەندێک ناوچەی هەرێم نمەباران دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەیانیى ئەمڕۆ وە کەشێکى باراناویى ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە دیکەى هەرێمى گرتووەتەوە بە شێوەى نمەباران وە لە هەندێک ناوچەى دیکەش بە بارانى مام ناوەند، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە سەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکانى ئەو ناوچانە.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، پێشبینیدەکرێت لە درەنگانى ئەمشەودا تا بەرەبەیان نمەباران درێژبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى دیکەى هەرێم کە بارانى لێنەباریوە وەکو سەنتەرى شارى هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکوک.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رێژەی بارانی 12 کاتژمێرى رابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە بەمجۆرەیە:

پیرمام 2.0 ملم

شەقڵاوە 4.0 ملم

دهۆک 6.8 ملم

زاخۆ 9.0 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ 1.1 ملم

ئاکرێ 6.2 ملم

ئامێدى 12.8 ملم

بامەرنێ 13.0 ملم

مانگیش 13.0 ملم

بارزان 3.2 ملم

بازیان 1.6 ملم

هەڵشۆ 5.8 ملم

سۆران 4.6 ملم

حاجى ئۆمەران 2.4 ملم

پێنجوێن 1.8 ملم

ماوەت 3.2 ملم

قەڵادزێ 4.8 ملم

باتوفە 13.6 ملم

سیدەکان 6.6 ملم

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك لەبارەی پرۆژەی هەژماری من زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

رێگایەکی گەرمیان بەهۆی بارانبارینەوە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share