ئەدهەم بارزانی: مەترسی لەسەر ژیانم هەیە

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەخاتەڕوو و دەڵێت، “درۆن بەسەر ماڵەکەمدا دەسوڕێتەوە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن مەترسی لەسەر ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم هەیە”.

ئەدهەم بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ماڵەکەیدا بەرە و فڕۆکەخانەی هەریر تێپەڕیوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام پاش چەند خولەکێک جارێکی دیکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەسەر ماڵەکەیدا سوڕاوەتەوە.

ئەدهەم بارزانی دەڵێت، “نیگەرانین لە ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم، ئەم دۆخە بە مەترسی دەزانم لەسەرمان و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەپیکور: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین

وتەبێژی ئەپیکور، رایگەیاند، “بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “کۆمپانیاکان…
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share