نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی پێشبینیدەکرێت هەرێم بگرێتەوە

بەڕێوەبەریی کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تا ئێوارە رۆژی هەینی کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.

ئاسۆ شێخ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سبەی سێشەمەوە بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەردەکەوێت، کە بەهۆیەوە شەپۆلێکی بارانبارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە درێژدەبێتەوە بەرەو هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەییەکانی لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەردەکەوێت و لەوێوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و دەوروبەری، بەهۆیەوە بارانبارین ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزی ئەو ناوچانەوەیە لە ئاستی رووی دەریا و نزمی پلەکانی گەرمایە تێیدا”.

ئاسۆ کەمال باسی لەوەشکرد، “کاریگەری ئەم شەپۆلە لە  ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە کەمدەبێتەوە بەڵام بارانی ناوبەناو هەر دەبێت تا رۆژی هەینی کۆتایی دێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share