پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، كەشوهەوای ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.

هەر بەپێی پێشبینییەكان خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینینیش لەنێوان 8-10 كیلۆمەتردا دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش كەشناسیی هەرێم ڕوونیكردوەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە پاش نیوەڕۆوە ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با. هەروەها پێشبینی دەكرێت سبەینێ پلەکانی گەرما بە یەك یان دوو پلە بەرزببنەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، خێرایی با 10-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و مەودوای بینین 7-9 كیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 42
سۆران: 38
راپەرین: 41
گەرمیان: 47

بابەتی پێشتر

تین هاگ بە پرۆشە بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ

بابەتی دواتر

چاڤی دوو یاریزانی نوێی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share