چاڤی دوو یاریزانی نوێی دەوێت

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە، ڕازیە لەو بازاڕی گواستنەوەیەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ئەنجامی داوە، بەڵام هێشتا پێویستی بە دوو یاریزانی تر هەیە.

چاڤی بە ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی هەیە دوو بەرگریكاری تر بۆ یانەكە گرنگ و پێویستە.

داواشی كردووە بابەتی كۆندی و ئیزبیلكویتا بە خێرایی چارەسەر بكریت تا بەزوترین كات لەگەڵ تیمەكە لێكتێگەیشتن لە نێوانیان دروستببێت.

چاڤی پێیوایە ئێستا تیپەكەی لە توانایدا هەیە ڕكابەری هەردوو ناسناوی خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

زیچینكۆ خەونی منداڵی بەدی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات. ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share