پاپا فرانسیس: کوردستان لەکاتی هێرشی داعشدا کریستیانەکانی پاراست

پاپا فرانسیس دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتیی هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە کوردستانی بیرنەچووە و لەکاتی شەڕی داعشدا کوردستان کریستیانەکانی پاراست.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردەوە پاپا فرانسیس بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە، ” ئێوه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه‌ وه‌ك برا پێشوازیتان لە برا كریستیانه‌كان كرد”.

پاپا فرانسیس لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی، ” كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەسەر بانگهێشت و بەهۆی سەردانەکەی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە مەسعود بازرانی پێیڕاگەیاندووە، ” بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 40%ی مریشک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسێکەوە مرداربوونەتەوە کە…
Total
0
Share