سادیۆ مانێ وەك باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی ڕابردوو دەستنیشان كرا.
لە وڵاتی مەغریب یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا باشترینەكانی وەرزی ڕابردووی دیاریكرد و زۆربەی خەڵاتەكانیش بەر سەنیگال كەوت.
پاش ئەوەی سەنیگال توانی ناسناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بەدەستبهێنێت و بگاتە مۆندیالی 2022ی قەتەر، یەكێتیی تۆپی پێی ئەفریقا زۆربەی خەڵاتەكانی بەو بەخشی.
سادیۆ مانێ كە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كرد، وەك باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفریقا دیاریكرا.
هەروەها ئالیۆ سیسێ وەك باشترین ڕاهێنەر لە كیشوەری ئەفریقا دیاریكرا كەئەویش ڕاهێنەری سەنیگالە.
هەڵبژاردەی سەنیگالیش وەك باشترین هەڵبژاردە لە كیشوەری ئەفریقا لە وەرزی رابردوودا دیاریكرا.