ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی بە نیازن زێر بكڕن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی هۆكاری دابەزینی نرخی زێر لە بازاڕەكاندا ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە پێشبینیدەكرێت لە مانگی ئەیلولدا نرخی زێر بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمریكا سوودی زیاتری خستووەتە سەر بەهای زێر و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا ناجێگیر بێت و زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات و لە ماوەی یەك مانگدا زێری عەیارە 21 بە نموونە وەربگرین یەك مسقاڵی 40 دۆلاری لەدەستداوە.
ئاشكرایكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە زێر گۆڕانكاری لە نرخەكەیدا ڕوودەدات و جێگیر نییە و زیاتر نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەك مسقاڵی زێری عەیارە 21 لە بازاڕەكاندا بە 240 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك مسقاڵ زێری عەیارە 18 بە 207 دۆلار و زێری عەیارە 24 زیاتر بە كیلۆیە و یەك كیلۆی بە نزیكەی 15هەزار دۆلارە.

دلێر تاهیر پێیوایە نرخی زێر لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات كە ئەوەش پەیوەندیی بە پەیڕەوكردنی سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لەژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی…
Total
0
Share