(ڤیدیۆ) بایرن، ئاگسبۆرگی گۆڵبارانکرد و لە لووتکەدا جێگیربوو

یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (24)ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر ئاوگسبۆرگ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی ئەڵمانیا “بوندس لیگ”، یانەی بایرن میونشن لە یاریکای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانەی ئاوگسبۆرگی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئاوگسبۆرگ لە خولەکەکانی دوو، 60، 90لەلایەن مێریم بیریشا  (دوو گۆڵ)و ئێرڤین کاردۆنا-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 15، 19، 35، 45، 74 لەلایەن جواو کانسێلۆ، بنیامین پاڤارد (دوو گۆڵ)، لیرۆی سانێ، ئەلفۆنسۆ دەیڤز-ەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی (52) خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندیی بوندس لیگا جێگیربوو، یانەی ئاوگسبۆرگ-یش بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (13).

بابەتی پێشتر

"لاوانی عێراق" بە پێنج هەزار دۆلار خەڵاتدەكرێن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی و تۆتنهام براوەی هەفتەی (27) بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ چاوەڕێی مانگی ئابە

داهاتووی کیلیان مباپێ لەدەستی خۆیدایە و یانەی پاریس سان جێرمانی خستووەتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە. ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پاریس…
Total
0
Share