ڕیاڵ کاتی بۆ مباپێ داناوە و بارسا و دیپای لەبەر یەک هۆکار دواکەوتوون

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دووان لە باشترین هێرشبەرانی جیهان چڕکردووەتەوە، کە ئەوانیش کیلیان مباپێی فەرەنسی و مێمفیس دیپای هۆڵەندین.

ڕۆژنامەنوسە بەشدارەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرایانکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵنیان لە واژووکردنی بۆندی کیلیان مباپێ لە مانگی ئابی 2021.

جوسێف پێدرۆڕێڵ، پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕایگەیاندووە، ” ڕیاڵ مەدرید دڵنیایە لە واژووکردنی بۆندی مباپێ لە مانگی ئابی 2021، زۆرینەی خەڵکی پێیانوابوو گواستنەوەی مباپێ مەحاڵە، بەڵام من پێموتن مباپێ و ڕیاڵ لەم هاوینە بەیەکدەگەن، ئێستا هەندێک لە خەڵکی گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی گرێبەستەکە ئەگەری واژووکردنی هەیە”.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە لەگەڵ مێمفسی دیپای هێرشبەری هۆڵەندی و لێپرسراوی کارەکانی بە ڕێککەوتن گەیشتوون، دووپاتیشیدەکەنەوە، ئاشکراکردنی بۆندەکەی نزیکە و تەنها لەسەر کات وەستاوە.

سەرەڕای ئەوەی چەندین ڕۆژە بابەتی ڕێککەوتنی نێوان هێرشبەرەکەی هۆلەندا و بارسا ئاشکراکراوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ شتێک بەفەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

لەو بارەیەوە سپۆرت نوسیویەتی، ڕێککەوتنەکە بێخەوشە و واژووی لەسەرکراوە، بەڵکو لە ئێستادا دیپای لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی پێداچوونەوە بۆ وردەکارییەکانی گرێبەستەکە دەکەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی دەیگەڕێننەوە بۆ ستافی خوان لاپۆرتا و پاشان ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به ‌فه‌رمی.. مانچسته‌ر و کریستیانۆ گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

یانه‌ی مانچستەر یونایتد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. گرێبەستەکەی “دۆن کریستیانۆ” لە…
Total
0
Share