وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەكەی زاخۆ ڕاگەیەندرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دانیشتنەكەی لەبارەی هێرشەكەی توركیا لە سنووری زاخۆ دیاریكرد.

 ڕۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی شەممە كاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی تایبەت بە بۆردومانەكەی توركیا لە سنووری زاخۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەنجام دەدات.

دانیشتنەكە دوای كۆكردنەوەی واژووی زیاتر لە 50 پەرلەمانتارە و بڕیارە، هەڵوێستی ئەنجومەنەكە لەبارەی دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عێراق تاوتوێ بكرێت و هەڵوێستێكی هاوبەش ڕابگەیەندرێت.

دوێنێ توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاری سنووری زاخۆی كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار كە سەرجەمیان عەرەب بوون و خەڵكی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون كوژران و 23 ی دیكەش برینداربوون و ئەوەش كاردانەوەی لێكەوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی تووشبووان زیادیانکردووە.. ئاوڵەی مەیمون جیهان دەخاتە دۆخی لەناکاوەوە؟

بابەتی دواتر

هەولێر سبەینێ گربوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرسەکانی تورکیا ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share