هەسەدە: تانکێکی تورکیمان لە نزیک بەنداوی تشرین تێکشکاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، هێزەکانمان لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین تانکێکی تورکیایان بەدەست چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە تێکشکاند.

لە راگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هاتووە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس و تانک لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هێرشێکی توندیان دەستپێکرد.

باس لەوەشکراوە، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم هێرشەیان بەرپەرچ دایەوە و بەرخۆدانی بەهێزیان نیشان دا و یەک تانکی سەر بە چەکدارەکانیان لەناوبرد.

ئەوەش هاتووە، تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا نادیارە، چونکە شەڕ و پێکدادانی توند بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە…
Total
0
Share