ڕۆژانە 15 هەزار زیارەتکاری ئێرانی دێنە ناو خاکی عێراقەوە

 

سەرۆکی دەزگای حەج و عەمرەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی ڕۆژانە دوو هەزار و 500 زیارەتکاری ئێرانی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن، ئەو ژمارەیەش بەشێوەیەکی پلە بە پلە بۆ 15 هەزار سەردانیکەر بەرزدەبێتەوە.

سادق حوسەینی سەرۆکی دەزگای حەج و عەمرەی ئێران ئاشکرایکرد، لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون بۆ کردنەوەی ڕێگا وشکانییەکان بەڕووی زیارەتکارانی ئێرانیدا کە دەیانەوێت سەردانی شوێن پیرۆزەکان بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەروازەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەکرێنەوە کە پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە داخرابوون.

سەرۆکی دەزگای حەج و عەمرەی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە ئێستا بەوجۆرەیە ڕۆژانە 2500 زیارەتکاری ئێرانی داخڵی خاکی عێراق ببن، بەڵام ئەو ژمارەیە لە یاد و بۆنە تایبەتەکاندا بەشێوەیەکی پلە بە پلە بۆ 15 هەزار زیارەتکاری ڕۆژانە بەرزدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق سەبارەت بە ڕێکارەکان وتی، پێویستە هەر زیارەتکارێک پشکنینی PCR ئەنجامبدات بۆ ئەوەی بتوانێت بێتە خاکی عێراقەوە ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی زیارەتکاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو كاروانە سەربازی و لۆجستییانەی دەكرێنە ئامانج هی هاوپەیمانان نین و عێراقییەكان خۆیان ئەو…
Total
0
Share