چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە كۆبوونەوەدان

سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی لە كۆبوونەوەدان.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر لە كۆبوونەوەدان.

ئاماژە بەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق دەكرێت.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی 203 پەرلەمانتار بڕیاریدا سێبارە دەرگای خۆپاڵاتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بكرێتەوە و بڕیارە لە سبەینێوە تا سێ ڕۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مازیبینی ڕوسی و کۆمپانیاکەی باوکی لە فۆرمولا 1 دەرکران

بابەتی دواتر

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share