هەپەگە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای لە زاپ و خواكورك لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانەی چالاكییەكانی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک، 14 سەربازی تورکیا کوژران.
باسی لەوەشكردووە، هەر لەو چالاكییەدا دوو سەنگەریش تێکشکێندراوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیش درا.