بیرۆکەی کامپۆس.. نێیمار بۆ (10) و ئاشبوونەوە لەگەڵ مباپێ

لەسەر پێشنیازی لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری نوێی یانەی پاریس سان جێرمان، وەرزی داهاتوو کریستۆف گالیتیێ بە پلانێکی جیاوازەوە یاریی بە هێرشبەرانی پێکهاتەکەی دەکات.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی پاریس سان جێرمانەوە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پلانێکی لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشییەوە، یاریزانان ناچارکراون لە ناوخۆی یانە ژەمە خۆراکەکانیان بخۆن، تەنانەت لە دەرەوەی یانەش ناچارکراون لەسەر پڕۆگرامێکی تایبەت و دیاریکراو بڕۆن.

جگە لە بواری تەندروستی، داوا لە کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەر کراوە پلانی (3-4-1-2) بۆ وەرزی 2022/23 بەکار بخات، لەو پلانەشدا نێیمار لە پێگەی هێرشبەری ژمارە (10) لە پێش مباپێ و لیۆ مێسی-یەوە یاری دەکات، کە پێشتر لەو پێگەیەدا باشترین ئاستی پێشکەش کردوو.

لەڕووی دەروونییەوە، گالیتێی بە هاوکاری کامپۆس، نێیماری لەگەڵ مباپێ ئاشت کردووەتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە نوێکردنەوەی بۆندەکانیاندا مباپێ پێشەنگی پێدراوە.

بابەتی پێشتر

پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 14 سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share