قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت و یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان لە عێراقدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە ئیریک شوڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر تیایدا ئامادەبوو، جەختی کردەوە کە پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت و یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان لە عێراقدا.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەھەرێمی کوردستان و عێراقدا کرا لەبەر ڕۆشنایی ھەلومەرجە ھەرێمییەکان و جەختکرایەوە کە دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەپێناو خێراترکردنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتێک کە لەئاستی چاوەڕوانی شەقامی عێراقیدا بێت و خزمەتی ھاوڵاتییانی بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی فەرنسا و ھەرێمی کوردستان باسی لێوەکرا، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی ھەموو ھەماھەنگییەکانی ئەو وڵاتەی کرد لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان رێگانادەن كۆبوونەوە لەسەر هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكرێت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، داوای كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كردووە سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، بەڵام جێگری سەرۆك و…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
Total
0
Share