بەرزترین پلەی گەرما چەندە کە مرۆڤ بەرگەیدەگرێت.. چۆن پارێزگاری لە خۆمان بکەین لە گەرمای زۆردا؟

لەمساڵدا پلەکانی گەرما تا ئاستێکی زۆر بەرزبوونەتەوە، خەڵک دەپرسن ئەو پلە گەرمییە بەرزە چەندە کە مرۆڤ دەتوانێت بەرگەیبگرێت؟

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە چۆنێتی بەرگەگرتنی جەستەی مرۆڤ بۆ گەرما، هەروەها ئەو پلە گەرمییەی جەستەمان دەتوانێت تێیدا هەڵبکات.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، کەسێک بە جلوبەرگێکی کەمەوە، لە ژوورێکی تەواو وشک و نمونەییدا کە ڕێژەی شێ تێیدا 10% بێت کە ئاستێکی نمونەییە، هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوام ئاوبخواتەوە، دەتوانێت بەرگەی پلەی گەرمای 115 پلەی فەهرەنایت و 46 پلەی سەدی بگرێت.

بەپێی توێژینەوەکە، بەیارمەتی ئاوخواردنەوە و فێنککەرەوەی بەهێز جەستەی مرۆڤ بەرگەی 140 پلەی فەهرەنایت و 60 پلەی سەدی دەگرێت، لەکاتێکدا ڕێژەی شێ نمونەیی بێت واتە 10%.

چۆن خۆمان لە گەرمای زۆر بپارێزین؟

ئەوەی پەیوەستە بە خۆپاراستن لە گەرمای زۆر توێژینەوەکە دەڵێت، زۆر گرنگە دووربکەوینەوە لە چوونەدەرەوە لەکاتی گەرمای زۆردا، بەتایبەت ئەوکاتانەی گەرما لە لوتکەدایە کە 11:00ی پێشنیوەڕۆ بۆ 3:00ی دواینیوەڕۆیە، هەروەها خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر کە بگاتە لانیکەم “دوو لیتر”، هەروەها بەکارهێنانی جلوبەرگی کەم و ڕەنگ کراوە، بەکارهێنانی شێدارکەرەوە و دژە خۆری گونجاو.

بابەتی پێشتر

لە دۆسیەی سپیكردنەوەی پارەدا لێكۆڵینەوە لە ڕاشد غەنوشی دەكرێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر هەڵەی شۆفێرێکی تاکسی بووە هۆی مردنی كەسێك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share