کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خێرایی با زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

هەروەها سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقیش هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share