فیلێك ئەو پزیشكە دەناسێتەوە كە بەر لە 12 ساڵ چارەسەری بۆ كرد

پیاوێك سەر پشتی فیلێك كەوتووە لە تایلەند

فیلێكی نێو دارستانەكانی تایلەند توانی ئەو پزیشكی ڤێترنەرییە بناسێتەوە كە پێش 12 ساڵ چارەسەری بۆ كردبوو، پاش ئەوەی لوتكی درێژكرد تا بەر دەستی پزیشكەكە بكەوێت وەك ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردوەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە لەمیانەی ئەو گەشتەدا كە پاتارابول مانیۆن-ی پزیشك ئەنجامیداوە، پزیشكەكە دەنگە ناوازەكەی ئەو فیلەی ناسیوەتەوە كە بەر لە 12 ساڵ بینیویەتی و ناوی (Plai Thang)، لەكاتی نزیكبوونەوەشیدا لە فیلەكە، وەك ئاماژەی تەوقەكردن لوتی بەرەو دەستی ڕاكێشاوە.

مانیۆن جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە فیلەكە ناسیویەتیەوە، باسی لەوەشكرد پێشتر كاتێك بۆ یەكەمجار بینیویەتی زۆر شەڕانگێزبووە و جەستەی لاواز بووە و نەیتوانیوە ڕوبەڕووی فیلەكانی دیكە ببێتەوە.. “كاتێكی زۆری خایاندووە تا چاكبووەتەوە و فێری ئەوەمان كردووە كە ئەو زۆر زیرەكە و، پێویستە گرنگی بەخۆی بدات”.

لە ساڵی 2009 فیلێك لە یەكێك لە دارستانەكانی ناوچەی ڕایۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی تایلەند دۆزرایەوە كە بەدەست نەخۆشییەكی بكوژەوە دەیناڵاندا، كە بە نەخۆشی خەوتن ناودەبرێت، جگە لە چەند نەخۆشییەكی دیكە، بەهۆیەوە گیاندارەكە بۆ ناوچەیەكی تایبەت بە چارەسەركردن لەلایەن كارمەندانی بەڕێوبردنی كێڵگە نیشتیمانییەكان گوازرایەوە، پاش چەند مانگێكیش بەهۆی چاكبوونیەوە دوبارە خرایەوە ناو دارستان.

فیل گیانداری سەرەكییە لە تایلەند و بەپێی ئامارەكان نزیكەی 3000-4000 گیانداری لەو جۆرە لەو وڵاتەدا دەژین.

س: دەیلی مەیل + RT

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

بابەتی دواتر

گەورەترین بازاڕی لەشفرۆشی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share