لە هەولێر هەڵەی شۆفێرێکی تاکسی بووە هۆی مردنی كەسێك

هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، بەهۆی هەڵەی شۆفێرێكی تاكسی ڕووداوێكی هاتوچۆی لێكەوتەوە و بووە هۆی مردنی شۆفێرێك.

فازڵ حاجی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی ڕووداوێكی هاتوچۆی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “کاتژمێر12:50خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەکیی (هەولێر کەسنەزان)، شوفێری تاکسییەکی کرۆلا هەوڵیدا بەشێوەی سەرپێچی شەقام ببڕێت، بۆیە کەوتە سەر ڕێڕەوی فۆردێکی تایبەت و پێکدادان دروستبوو، لەدەرئەنجامی پێکدادانەکەش فۆردەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و لەناو “شوێن پێچەکەوە” دەرچوو بۆ دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشا بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک.

باسی لەوەشكردووە، لەدەرئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری کیاكە گیانیلەدەستدا و شوفێری فۆردەکەش برینداربوو، زیانێکی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.

وتەبێژەكەی هاتوچۆ ڕوونیشیكردووەتەوە، لە لێکۆڵینەوەشدا تاکسی بەخەتاباری سەرەکی ڕووداوەکە دانرا.

بۆیە داوكارە، لە شوفێران زیاتر پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و خۆیان بەدووربگرن لەسەرپێچیکردن بۆ گلدانەوەی خولەکێک لەکات.

 

بابەتی پێشتر

بەرزترین پلەی گەرما چەندە کە مرۆڤ بەرگەیدەگرێت.. چۆن پارێزگاری لە خۆمان بکەین لە گەرمای زۆردا؟

بابەتی دواتر

دوایین كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان زووتر دەگەڕێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share