دادگای عێراق لێكۆڵینەوە لە “تۆمارە دەنگییەكانی مالكی” دەكات

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لێكۆڵینەوە لە “تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی” دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ داوایەكی لە داواكاریی گشتییەوە پێگەیشتووە بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، داواكاریی گشتی داوادەكات ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر بەو تۆمارە دەنگییانەی بڵاوكراونەتەوە و دەدرێنە پاڵ مالكی.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشكرایكرد، “ئێستا بەپێی یاسا لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییانەوە دەكرێت”.

تا ئێستا پێنج تۆماری دەنگی بڵاوكراونەتەوە و كەسێك كە دەوترێت نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە، قسەدەكات و بە نەرێنی باسی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و چەند سەركردەیەكی تری شیعە دەكات. هەروەها باس لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ دەكات و دەڵێت، “كەس قوتار نابێت”.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. دوو ئۆتۆمبێل سووتان

بابەتی دواتر

ورچێك سێ كەسی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share