حەلبووسی دەستلەكاركێشانەوەی جێگرەكەی قبووڵكرد

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستلەكاركێشانەوەی حاكم ‏زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی پەسەندكرد.‏

كەمێك لەمەوبەر لە نووسراوێكدا كە واژووی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە، ڕەزامەندی لەبارەی داواكارییەكەی حاكم زاملی جێگری یەكەمی دەربڕیوە كە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكانیش حەلبووسی فەرمانی دەكردووە بۆ دانانی شوێنگرەوەكانیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر بە كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد، ئەویش دوای ئەوەی سەدر داوای كشانەوەی لە پەرلەمانتارانی كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە، بۆیە…
Total
0
Share