ورچێك سێ كەسی كوشت

لە ماوەی 24 كاتژمێر و لە سێ پەلاماردا، ورچێك سێ كەسی كوشت.

ڕووداوەكان لە هیندستان ڕوویانداوە، ڕۆژنامەی “The Times of India” بڵاویكردەوە، یەكێك لە دانیشتووانی گوندێكی ویلایەتی ئۆدیشا چووەتە دارستان بۆ هێنانی دار و چیلكە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە، سێ لە كەسوكاری و هاوڕێیەكی لە دارستانەكەدا بەدوایدا گەڕاون و ورچێك پەلاماریداون، دووانیان بە درەختێكدا هەڵگەڕاون و خۆیان ڕزگاركردووە، بەڵام ورچەكە دووانەكەی تریانی پارچە پارچە كردووە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، كەسی یەكەمیش هەمان ورچ كوشتوویەتی و كوژرانی هەر سێ كەسەكە لە ماوەی 24 كاتژمێردا بووە.

وەك ڕۆژنامەی “The Times of India” بڵاویكردەوە، حكومەتی هیندستان بەڵێنی بە كەسوكاری قوربانییەكان داوە هەر خێزانێك بە 400 هەزار ڕۆبیە (زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار) قەرەبووبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای عێراق لێكۆڵینەوە لە "تۆمارە دەنگییەكانی مالكی" دەكات

بابەتی دواتر

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان لە دادگای هەولێر نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share