عێراق.. بەهۆی لافاوەوە دەیان ماڵ زیانی گەورەیان پێگەیشتووە

Iraqi youngsters help push a vehicle through flood waters in the Iraqi capital Baghdad, on November 11, 2013, following overnight rains. AFP PHOTO/AHMAD AL-RUBAYE

كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی ئاشكرایكردووە، بەهۆی بارانەوە لە عێراق 100 خانوو زیانیان پێگەیشتووە و دەیان خێزانیش ئاوارە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم، كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی ڕایگەیاندووە، “لە پارێزگای دیوانییە، بەهۆی بارانی بەخووڕەوە زیاتر لە 50 خانوو لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە زیانیان پێگەیشتووە، كە هەندێك خانوو بە تەواوی ڕووخاون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە پارێزگای بابل-یش 48 خانوو بە هەمان هۆكار زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

كۆمەڵەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لافاو و باران لە ناوچەكانی دیكەی عێراق بووەتەهۆی ئاوارەبوون 50 خێزان.

مانگی سوور ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تیمەكانیان بەدەم هاوڵاتییانی زیانلەكەوتووەوە چوون و پێداویستییەكانیان بەسەردا دابەشكردوون.

بابەتی پێشتر

ئەو ڕۆژنامەنوسەی هەواڵی مردنی مارادۆنای بڵاوکردەوە زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

لەماوەی حەوت مانگدا ئێران بە بڕی 5 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێم کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پلاسخات بەپەلە عێراقی جێهێشت؟

شەوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، تێیدا جگە لە تاووتوێکردنی دۆخی وڵاتەکە، جێنین…
Total
0
Share